بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سۆران دەڵێت تیمەکانی پرۆژەی رووناکی کار لە چەند فیدەێکی سنووری سۆران دەکەن و بەهۆیەوە تاوەکوو 6 ئێوارە چەند گوندێک بێ کارەبا دەبن.
ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سۆران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فیدەری "1- 2- 3-5-6" دەکوژێتەوە کە تایبەتن بە ناحیە و گوندەکانی "گەلالە و قەسرێ و وەرتێ، سمیلان".
بەرێوەبەرایەتیی گشی کارەبای سۆران ئاماژە بەوە داوە تیمەکانی پرۆژەی رووناکی کار لەو فیدەرانە دەکەن بە مەبەستی چاککردن و بەرگەگرتنی فشاری کارەبای 24 کاتژمێری.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سۆران بڵاوی کردووەتەوە ، لە کاتژمێر 7 بەیانی بۆ 6 ئێوارە کارەبای نیشتیمانی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.