رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە کەرکووک روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، بەگوێرەی زایارییەکانی هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێرێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داو خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا، بە هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەڵۆ جەباری لە زاری شایەت حاڵانەوە گوتی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ بووە و بارهەڵگرەکە شۆفێری تێدا نەبووە.
بەگوێرەی دواین زانیارییەکان، بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە:
یوسف ئومێد لەتیف، تەمەن 20 ساڵ
ئوسامە تاریق تاهیر، تەمەن 24 ساڵ
سەنعان حەبیب ساڵح، تەمەن 45 ساڵ
سەعید رەشید محەممەد، تەمەن 67 ساڵ
ئەوانەی بریندارن:
عەبدوڵڵا عاسی تەیفور، تەمەن 22 ساڵ
زەکەریا هادی تەیفوور، تەمەن 23 ساڵ
محەممەد عەلی لەتیف، تەمەن 23 ساڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.