دەسەڵاتدارانی ئەمهریکا ئهمڕۆ هەینی دوای گەڕانێکی بەرفراوان دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی کوشتنی "چارلی کیرک" چالاکوانی راستڕەوی ئەمهریکییان راگەیاند كه به تایلەر ڕۆبنسن ناسراوە.
دهسهڵاتدارانی ئهمهریكا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوی "تایلهر رۆبنسنی" ئاشکرا کرد، دوای ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەو کەسەی کە گوایە بکوژە دۆزراوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا بە فۆکس نیوزی راگەیاند: "لەلایەن کەسێکی زۆر نزیکەوە تۆمهتبار رادەستی کراوەتەوە"، هیوای ئەوەی دەربڕی کە بهزووترین كات بکوژی کیرک هاوپەیمانی نزیکی سزای لەسێدارەدان وەربگرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دهستگیر كراوه،"
ترهمپ له چاوپێكهوتنهكهیدا روونیشیکردەوە، ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە هاوکاری ئەو وێنانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمهریکاوە بڵاوکراونەتەوە دوای کوشتنی کیرک ناسێنراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکی تۆمەتبارەکە و قەشەیەک رۆڵیان هەبووە لە دەستگیرکردنیدا.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی كه دەستگیرکراوە بهناوی "تایلهر رۆبنسن" دانی بە باوکیدا ناوە.
ههر ئهمرۆ ، دواتر سپێنسەر کۆکس، حاکمی ویلایەتی یوتا رایگەیاند، "ئێمە ئەومان هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەندامێکی خێزانی تۆمەتبارەکە پەیوەندی بە هاوڕێیەکی خێزانەکەیەوە کردووە، کە لە بەرامبەردا پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانەوە کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە کە تایلهر ڕۆبینسۆن بەشداریکردنی ههبووه لە کوشتنەکەدا.
هاوكات ، کاش پاتەل بەڕێوەبەری FBI گوتی: "کاتژمێر 10ی پاشنیوەڕۆی شەوی ڕابردوو بە کاتی ناوخۆ (33 کاتژمێر دوای تاوانەکە) تۆمەتبار " تایلهر رۆبنسن" دەستگیرکرا".
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی شایەتحاڵی ئەوەی داوە کە رۆبینسۆن لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر سیاسی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گفتوگۆیەکی ئەم دواییەدا لەگەڵ خزمێکیدا، تایلەر ڕۆبنسن باسی سەردانی داهاتووی کیرکی کردووە بۆ ویلایەتی یوتا بۆ بەشداریکردن لە دیبەیتێکی گشتی لە زانکۆیەکدا و دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە خۆی و بۆچوونەکانی دهربڕیووه.
سەدان ئەفسەر لە 20 دەزگای جێبەجێکردنی یاسا بەشدارییان لە گەڕان بەدوای بکوژەکەدا کردووه.
کیرک، رۆژنامهنووس و چاڵاكوانی تەمەن 31 ساڵ کە گەنجانی بۆ پشتیوانی لە ترەمپ کۆکردەوە، رۆژی چوارشەممە لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە زانکۆی یوتا بە گوللهیهكی قهناس كوژرا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.