Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 02:51

کرێملین: دانوستانەکانی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکراینا به‌ ته‌واوی وەستاون

کوردستان TV
100%

كۆشكی کرێملین ئه‌مرۆهەینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: دانوستانەکانی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکراینا له‌ ئێستادا به‌ ‌ ته‌واوی وەستاون، لە کاتێکدا هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوانیان لەرزۆکە.

 

دۆناڵد ترەمپ کە پاڵپشتی رێککەوتن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان، بەشداری زنجیرەیەک چالاکیی دیپلۆماسی کردووە، لەوانە میوانداریکردنی هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمێر پووتین، لە ئەلاسکا. بەڵام مۆسکۆ بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سه‌ر كیێڤ.

لای خۆیه‌وه‌ ، ئه‌مرۆ هه‌ینی 12ی ئه‌یلول، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملین، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەنێویاندا پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس:  "دانوستکارەکانمان دەرفەتی پەیوەندیکردنیان لە رێگەی کەناڵەکانەوە هەیە. بەڵام لە ئێستادا دانوستانه‌كان به‌ ته‌واوی وه‌ستاون، چونكه‌ هاتنی هێزی ئه‌وروپی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونه‌ بۆ ئه‌مه‌.."

هاوكات، پووتین کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رەتدەکاتەوە و ده‌ڵێت كاتێك فشاره‌كان له‌سه‌ر رووسیا به‌رده‌وام بن كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ چ سوودێكی هه‌یه‌ .

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا به‌ ته‌واوی چڕكردووه‌ته‌وه‌ و هەفتەی رابردوو گەورەترین هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا كه‌ بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و باڵەخانەیەکی حكوومی كیێڤ كرایه‌ ئامانج.

سێ خولی دانوستانی راستەوخۆی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئەستەنبوڵ نەیتوانی هیچ پێشکەوتنێک بەدەست بهێنێت.

رووسیا تا ئێستاش رژده‌ له‌سه‌ر کۆمەڵێک داواکاری تووند، لەوانە دەستبەرداربوونی تەواوەتی ئۆکراینا لە ناوچەی دۆنباس (ڕۆژهەڵات) کە بەشێکی تا ئێستاش کۆنترۆڵی کردووە.

لای خۆیەوە کیێڤ رەتیکردۆتەوە دەستبەرداری خاکی وڵاته‌كه‌ی بێت و داوای جێگیرکردنی هێزەکانی ئەوروپی دەکات لە ئۆکراینا وەک هێزێکی ئاشتیپارێز، ئەمەش شتێکە کە مۆسکۆ بە قبوڵنەکراوی دەزانێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.