بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دۆڵی خەلان - بیاو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، 12ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری دۆڵی خەلان - بیاو لە نزیک گوندی هەناری سەروو روویداوە.
هاتوچۆی سۆران دەڵێت، " ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لە رێڕەوەکەی لایداوە و وەرگەڕاوە".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ ئەوەی سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتییانی دیکە بپارێزن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.