کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی، بە زۆرینەی دەنگی 142 وڵات، جاڕنامەی نیویۆرکی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتی لەگەڵ ئیسرائیل پەسند کرد، کە مەرجی سەرەکیی دوورخستنەوەی حەماسی لەخۆگرتووە.
ئەمڕۆ هەینی، 12ـی ئەیلوولی 2025، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوێکی مێژوویی نا و بە زۆرینەی 142 دەنگ، جاڕنامەی نیویۆرکی پەسند کرد کە تایبەتە بە چارەسەری دوو دەوڵەتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی.
سەرەڕای دژایەتیی تووندی 10 وڵات، لەنێویاندا ئەمریکا و ئیسرائیل، زۆرینەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی. هەروەها 12 وڵاتیش لە دەنگدانەکەدا بەشدارییان نەکرد.
پەسندکردنی جاڕنامەکە مەرجدارە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە بزووتنەوەی حەماس لە داهاتووی سیاسیی فەلەستیندا هیچ ڕۆڵێکی نەبێت و سەرجەم چەکەکانیشی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.