Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 10:15

دۆناڵد ترەمپ: خەریکە ئارامیم بەرامبەر پووتین نامێنێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئارامیی بەرامبەر ڤلادیمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی، خەریکە نامێنێت. ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای تووند بەسەر رووسیادا کرد، بەڵام لە هەمان کاتدا رایگەیاند، پێویستە کیێڤیش سازش بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز"ـی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی هەینی رایگەیاند کە ئارامیی بەرامبەر ڤلادیمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی، خەریکە نامێنێت.

هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای تووند بەسەر رووسیادا کرد لەسەر جەنگی ئۆکراینا، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە کیێڤ سازش بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا رەتکردنەوەی رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکە تاقیکردنەوەی ئارامیی ئەوە، گوتی: "خەریکە نامێنێت، زۆر بە خێراییش نامێنێت".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پێویستە هەردوو لا بەشداری بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت.

گوتیشی: "شتێکی سەرسوڕهێنەرە. کاتێک پووتین ویستی بگاتە رێککەوتن، زێلێنسکی نەیویست. کاتێکیش زێلێنسکی ویستی، پووتین نەیویست".

لە کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "ئێستا زێلێنسکی دەیەوێت، لە کاتێکدا نیشانەیەکی پرسیار لەسەر پووتین هەیە. ناچار دەبین رێوشوێنی زۆر تووند بگرینەبەر".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.