ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیركردنی تۆڕێكی نێودەوڵەتیی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك و چەند وڵاتێكی جیهان راگەیەنرا كە پلانیان داڕشتبوو ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستی لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا ئەنجام بدەن.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بڵاوی كردەوە: لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا توانرا تۆڕێكی نێودەوڵەتیی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیربكرێن كە كاریان گواستنەوەی پارە و چەكداران بووە لەنێوان چەند وڵاتێكدا.
دەزگاكە هەروەها رایگەیاند: بەشێك لە ئەندامانی تۆڕەكە لە ساڵی 2023 لە شاری كەركووك دەستگیركرابوون.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە ئۆپڕاسیۆنی دەستگیركردنی تۆڕەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقیا ئەنجامدراوە دوای چاودێریكردنیان لەگەڵ چەند ئەندامێكی تۆڕەكە لەناوخۆی عێراقەوە.
جەختیشی كردەوە كە تۆڕەكە پلانیان داڕشتبوو ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستی لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و تەنانەت ئەوروپاش ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.