Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 19:08

بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە 13 كەس گیانیان لە دەست دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی كوێت ئاشكرای دەكات، بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختەوە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بەپەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، سەرجەم ئەو كەسانەشی تووشی حاڵەتە نەخوازراوەكان بوون كرێكاری بیانی و خەڵكی وڵاتانی كیشوەری ئاسیا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی كوێت ئەمڕۆ چوارشەممە لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: لە رۆژی شەممەی رابردووەوە 63 حاڵەتی ژەهراویبوون بە خواردنەوەی كحوولی ساختە گەیەنراونەتە نەنخۆشخانەكان.

دەشڵێت: سەرجەم حاڵەتە ژەهراویبوونەكان بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە و تێكەڵكراو بە ماددەی میتانۆڵ دروستبوونە.

هەروەها دەڵێت: بەداخەوە بەهۆی خواردنەوە كحوولە ساختەكان تا ئێستا 13 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی كوێت ئاماژە بەوەش دەكات: بەشێك لە حاڵەتەكانی دیكە پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد و شوشتنی گەدە و گورچیلە و لەدەستدانی بینایی بوونە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.