Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 07:58

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هۆشداری دەداتە بەربژێرانی هەڵبژاردن

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداریی دایە سەرجەم بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و داوایان لێ دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی گوتاری دووبەرەکی و سووکایەتیکردن بە ڕکابەرەکانیان، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هەر سەرپێچییەک ڕووبەڕووی سزای یاسایی و بێبەشبوون لە هەڵبژاردن دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاب، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەم دواییانەدا تێبینیی دەرکەوتنی هەندێک بەربژێر لە بۆنە و گردبوونەوەکانی بانگەشەدا کراوە، کە زمانێک بەکاردەهێنن کە لە ڕووی یاساییەوە قبووڵکراو نییە و دووبەرەکی لەنێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتماندا دروست دەکات، یان سووکایەتی بە بەربژێرانی دیکە دەکەن لە دەرەوەی چوارچێوەی کێبڕکێی هەڵبژاردن.

ئەنجوومەنەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەم ڕەفتارانە پێچەوانەی دەستوور و یاسا و ڕێنوێنییە کارپێکراوەکانە و هۆشداریی داوە کە ئەگەری هەیە ئەو بەربژێرانە بەپێی یاسا لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بێبەش بکرێن.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوا لە هەموو بەربژێران دەکات، چ بە شێوەی تاک و چ وەک حزب، خۆیان لەم جۆرە گوتار و لێدوانانە بەدوور بگرن، کە بە وردی چاودێری دەکرێن و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەرکەسێک دەگیرێتەبەر کە ئەو کارە بکات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.