Erbil 31°C سێشەممە 25 ئاب 01:46

ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری شەمامک بوونە خاوەن زەوی بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە ڕێوڕەسمێکدا 1954 پارچە زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی شەمامکدا دابەش کرا و لیستی ناوەکان بڵاو کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاب، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، دەست کرا بە دابەشکردنی 1954 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەمامک.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزباییکردن لەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە تیروپشکەکەدا دەرچووە، جەختی لەوەش کردەوە کە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنوێنییەکان شایستەن، زەوی وەردەگرن. 

له‌ هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، زه‌وی له‌ سنووری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا.

مەریوان حاکم، بەڕێوەبەریی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر گوتی: "ژمارەیەک لە فەرمانبەران بە هاوکاریی نووسینگەکانی خانووبەرە، زەوییەکانیان بە ژمارە دەفرۆشن. داوا دەکەم ئەو کارە ڕابگرن، چونکە نایاساییە و ئەگەری هەیە دوای وردبینیی ورد، دەربکەوێت کە فەرمانبەرەکە خاوەنی زەوییەکە نییە و لێی وەربگیرێتەوە".

لیستی ناوەکان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.