Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:40

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو سێشەممە لە گەڕەكێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئۆتۆمبێل لە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵی دا و بەهۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئەمشەو سێشەممە لە گەڕەكی كاوڵۆكان كەمپی سوورییەكان، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری كیا منداڵێكی تەمەن سێ ساڵی شێلا.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە بەداخەوە منداڵەكە گیانی لەدەست دا.

هاتوچۆی سۆران داوای لە شوفێران كرد پابەندی هێما و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموولایەك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.