سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە ئیسرائیل رەنگە بخرێتە لیستی ڕەشەوە بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر زیندانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئابی 2025، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە ئەگەر هەیە بخرێنە لیستی ڕەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی دەستدرێژی سێکسکی بۆسەر زیندانیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی نامەیەک کە بۆ نوێنەری ئیسرائیلی ناردووە، ئاماژەیان بەوە داوە ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دژی فەڵەستینییەکان لە چەندین زیندان و بنکەی دەستبەسەرکردندا نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە و بەم کارە دەکەونە لیستی رەشەوە.
نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم تۆمەتانەی بە بێ بنەما و لایەنگرانەناوبردووە و داوای کردووە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی لەسەر توندوتیژییەکانی حەماس بێت.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێشتر تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی "ڕوون و باوەڕپێکراو"ی دۆزیبووەوە کە بارمتەکانی ناو غەزە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.