لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاتوچۆیەی كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگەی عەفك – دیوانییە كەوتەوە، دوو كوڕی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق گیانیان لەدەست دا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێو ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و كۆستەرێكی گواستنەوەی گشتی لەسەر رێگەی عەفك – دیوانییە رووی دا، لە ئەنجامی رووداوەكە 5 كەس گیانیان لەدەست دا و 17ی دیكەش بریندار بوون.
لەنێو ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو كوڕی كەریم محەمەداوی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەن بە ناوەكانی (عەبدوڵا و عیزەدین).
دوو كوڕەكەی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا بوونە لە جۆری تاهۆ كە بەڕێگەوە بوون بۆ پارێزگای كەربەلا بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن.
هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لە رووداوەكەدا رووبەڕوو خۆیان بەیەكدا كێشاوە و بەهۆیەوە 22 قوربانی كەوتۆتەوە.
دوای رووداوەكە تەرمی ئەو 5 كەسەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی پزیشكی دادی كرا، 17 بریندارەكەش بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.