یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ناوی سەرجەم ئەو پاڵێوراوانەی بڵاو كردەوە كە خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتییەكە تۆمار كردووە.
هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیارە لە رۆژی 16/9/2025 لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەو كەسایەتییانەی كە خۆیان بۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵاوتووە بریتین لە (عەدنان درجال، یوونس مەحموود و ئیاد بنیان محەمەد).
ئەو كەسایەتییانەی كە خۆیان بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵاوتووە بریتین لە (عەلی جەبار عەبدولڕەزا، سەرمەند عەبدولئیلا محەمەد، فارس عەبدوڵا، ویسام یووسف یەعقووب، سەعد عەبدولحەمید عەلی، حەكیم شاكر).
ئەوانەشی كە خۆیان بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵاوتووە بریتین لە (محەمەد ناسڕ شكروون و عەلی جەبار فازڵ).
هەروەها ئەو كەسایەتییانەی خۆیان بۆ ئەندامێتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پاڵاوتووە بریتین لە (یەحیا زغەیر، عیماد یاسین، بەدر ناسڕ، عەلی خەلەف جابر، خەلەف جەلال ئیبراهیم، ئەحمەد قاسم محەمەد، سەدام عەزیز خەلەف، مەحموود ئەحمەد موڕاد، فیراس نووری عەبدوڵا، سابرین حامید شەهاب، رەحیم لفتە محەمەد، مالح مەهدی جەبار، كامیل زغەیر سوڵتان، غالب عەباس مووسا، ڕەشا تاڵیب، یەحیا كەریم موحسین، كامیل زغەیر عیدان، فەرقەد عەبدولكەریم حەسەن، ئەحمەد عۆدە زامل، نەعیم سەدام، عەلی حوسێن عەلی، گۆڤەند عەبدولخالق مەسعوود، تەنیا حەسەن حوسێن، غانم عرەیب، تەها عەبدولحەكیم حوسێن و فیراس رازی حوسێن).

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.