Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 16:27

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخ و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخ و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق دەكات.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتمان بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لە بڕوای پتەوی خۆیان لەمەڕ یەكڕیزیی عێراقییەكان كردەوە وەك بنەمایەك بۆ سەقامگیری و هەروەها دیالۆگشیان وەك باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەم دا.

شاندی میوان هەروەها پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگەی مەرجەعییەتی باڵای ئائینی لە نەجەفی ئەشرەف دووپات كردەوە كە چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و یاسا باڵادەست بێت و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتییان بەدی بێت. هەروەها شاندی میوان هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق ڕەت كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراقییەكان ئەو تواناییەیان هەیە كە كێشەكانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن دوور لە جەمسەرگیرییە هەرێمی و دەولییەكان چارەسەر بكەن.

لە كۆتایی دیدارەكەدا بەشداربووان جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كاركردن لەپێناو عێراقێكی فیدڕاڵی و سەقامگیر و ئاسوودە كردەوە كە تێیدا پارێزگاری لە كەرامەتی هەموو هاووڵاتییان دەكرێت لە هەولێر هەتا بەسڕە و لە مووسڵ هەتا ناسڕییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.