نەتەوە یەکگرتووەکان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ رایانگه‌یاند: به ئامانجگرتن و کوشتنی شەش رۆژنامەنووسی تۆڕی ئه‌لجه‌زیره لە غەزە لەلایەن ئیسرائیل ئیدانه ده‌كه‌ین و ئەو هەنگاوە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاندووه: سوپای ئیسرائیل خێوەتێکی کردووەتە ئامانج کە پێنج ئەندامی تۆڕی راگه‌یاندنی جەزیرەی قەتەری تێدابووە، لەنێویاندا پەیامنێری تۆڕی جەزیرەی قەتەری "ئەنەس ئەلشەریف ". هەروەها کامێرامانێکی ئازاد لەو رووداوه‌دا کوژراوه.
ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه دانی بەوەدا ناوە کە كرده‌وه‌كه‌ی ئەنجام داوه، به‌گوته‌ی خۆیان كه "گوایه رۆژنامه‌نووس ئه‌نه‌س ئه‌لشه‌ریف كاری بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌وه‌ش هاتووه: لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکتۆبەری 2023 لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لانیکەم تا ئێستا 242 رۆژنامەنووسی فەلەستینی و ئاژانسه جیهانییه‌كان لە غەزە کوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواش دەکات، پێویسته دەستبەجێ و سەلامەت و بێ بەربەست هەموو رۆژنامەنووسان بتوانن بچنە ناو غەزه و پیشه‌ییانه رووماڵی خۆیان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.