Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 21:40

لە كابینەی نۆیەم بەرهەمهێنانی كارەبا گەیەنراوەتە زیاتر لە 8 هەزار مێگاوات

کوردستان TV
100%

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پڕۆژە ستراتیژییەكانەوە رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبای لە هەرێمی كوردستان گەیاندۆتە زیاتر لە 8 هەزار مێگاوات.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "بەپێی پلانی کابینەی نۆیەم ئێستا زیاتر لە 30٪ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیاد بووە".

‏‎هەروەها رایدەگەیەنێت "بەهۆی پرۆژە ستراتیژییەکانییەوە 1840 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و ژێرخانی کارەبا گەیەندراوەتە نزیکەی 8200 مێگاوات".

ئاماژە بەوەش دەكات "بۆ دابەشکردنی کارەبا 3503 پرۆژە جێبەجێ کراون، بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە توانراوە 2100 مۆلیدە بکوژێنرێنەوە".

‏‎حكوومەتی هەرێم جەختیشی كردەوە كە "تاکو کۆتایی 2026 هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و خواستی هاووڵاتییان بۆ ئەم پێداویستیە بەدی دەهێنرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.