Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 09:44

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: پرۆژەی ڕێگای کۆیە - دووکان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر – کۆیەی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆژەکە کاری باشی تێدا کراوە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی کۆیە - دووکان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئابی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی (هەولێر–کۆیە)، سەردانی پڕۆژەکەی کرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند: "پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر– کۆیە کاری زۆر باشی تێدا کراوە و هەموو هەوڵێک دەدەین لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت."

دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی دووسایدی (کۆیە – دووکان) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕوونیشی کردەوە: "ئێستا لە قۆناغی تەواوکردنی دیزاینی پڕۆژەکەداین و بەم زووانە دەدرێتە بەڵێندەر، تا پێش کۆتاییی ئەمساڵ کاری تێدا دەست پێ بکات''.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.