به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاو وه‌كو سامانێكی نیشتیمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ رێگریی كردن له فه‌یرۆدانی ئاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێریش ده‌ڵێت له رێگه‌ی 31 تیمی تایبه‌تمه‌ند ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستیپێكردووه و رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاب، رابه‌ر خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌پێناو پاراستنی ئاو هۆبه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه كه له 31 تیمی گه‌ڕۆك پێكهاتووه رۆژانه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو هه‌ولێر ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی به‌فیرۆدانی ئاو .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : سه‌رپێچییه‌كان له‌رێگه‌ی سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ماڵه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان دیاریده‌كرێت كه بریتین له " نه‌به‌ستانی ته‌وافه، نه‌به‌ستانی كاتژمێری ئاو(پێوه‌ر) ، شوشتنی ئۆتۆمبێل به ئاوی پاك له‌به‌ر ده‌رگا و چه‌ندانی تر كه ده‌چێته خانه‌ی به‌فیرۆدانی ئاوه وه .
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: به پێی ماده‌ی 4 یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچییه‌كان ده‌كرێت، سه‌ره‌تا ئه‌و ماڵه یان ئه‌و شوێنه ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌چێت له قۆناغی یه‌كه‌مدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كان به‌رده‌وام بوون ئه‌وا سزای پێبژاردن یان ده‌ستگیركردن بۆ ده‌رده‌چێت و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه كاتێكی دیاریكراوی بۆ دانه‌نراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت، دووپاتیشی كرده‌وه هه‌ر كه‌سێك ئاو به‌فیڕۆ بدات له 30 هه‌زار دیناره‌وه تا ملیۆنێك دینار سزا ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.