Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:23

ترەمپ داوا دەکات هەموو وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستی پەیماننامەی ئیبراهیم بن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" بە جەختکردنەوەی لەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناوچوون، داوای لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە پەیوستی پەیماننامەی ئیبراهیم بن.

دۆناڵد ترەمپ نووسیویەتی: "ئێستا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناو چوون، زۆر گرینگە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستی پەیماننامەی ئیبراهیم بن. ئەم کارە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرەنتی دەکات".

پەیمانی ئیبراهیم، ڕێککەوتنی ئاشتیی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیلە کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترامپدا بە ڕێککەوتنی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل دەستی پێ کرد.

ترەمپ داوای لە سعوودیە کردووە پەیوەستی ئەم پەیماننامەیە بێت. هەروەها لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریاش داوای کردبوو سووریا پەیوەستی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.