Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:23

لە ئاغجەلەر دوو ئۆتۆمبێل سووتان و كەسێكیش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، دوو مۆلیدەی کارەبا و تانکییەکی گاز گڕیان گرت و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل سووتان و پاسەوانی مۆلیدەکانیش بریندار بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە نێوان گوندی گردخەبەر و قەسرۆک لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، دوو مۆلیدەی کارەبا و تانکییەکی گازی پڕۆژەیەکی حەوزی ماسی گڕیان گرت.

بەرگریی شارستانیی کۆیە ئاماژەی بەوە کردووە، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی قەرەناو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو ئۆتۆمبێل کە لە نزیک شوێنەکە بوون، بەتەواوی سووتاون و هاووڵاتییەکیش کە پاسەوانی مۆلیدەکان بووە، بە سووکی بریندار بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.