نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێکەوتی 7ی ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئیداره‌دانی ئاو له هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا : پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه هه‌رده‌م به‌هانای داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانەوە هاتووه و هه‌ر پرۆژه و بیرۆكه‌یه‌ک خزمه‌تی گشتی هاوڵاتیان بێت، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربریوه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌مساڵدا له مانگه‌كانی ( 5 و6 و7 و8 ) بودجه‌ی ته‌واری بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری و كۆیه و ئاودێری و باخچه‌و پاركه‌كان و داره‌ستان خه‌رج كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، جەختی له‌سه‌ر گرنگیی ستراتیژیی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر كرده‌وه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ریدا چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆی پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی و بەفیڕۆنەدانی.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی مه‌یدانیی پڕۆژەی ئاوی قوشته‌په كرد، كه به‌شێكی دیكه‌یه له‌و هه‌وڵانه و ئێستا %56 ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بووه.
هاوكات به گه‌شبینیه‌وه له‌چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كیی كێشه‌ی ئاو و كاره‌با له پرۆژه‌ی رووناكیی روانی، كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م كێشانه له هه‌ولێر ده‌بنه رابردوو به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ک به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌بن.
پارێزگاری هه‌ولێر، به وردی له هه‌نگاوه‌كانی كاری فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێری كۆڵیه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر خاله ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان كرد، كه ئێستا به رێژه‌ی %90 كاره‌كان كۆتاییان هاتووه و به گوێره‌ی ئه‌جیندا و پلانی كاركردنه‌كانیش بریاره له مانگی 11 ی ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و پرۆژه ستراتیژیه كۆتایی پێ بێت.
جەخت له‌وه‌ش كرایه‌وه كه‌وا پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، خاڵی گۆڕانکاری ده‌بێ بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.