Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 12:09

شارەوانیی مەخموور وادەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای مەخموور دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لە رێگەی تیروپشکەوە زەوی بەسەر زیاتر لە 1500  فەرمانبەری سنوورەکەدا دابەش دەکەن. 

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئاب، زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای مەخموور، بە کارزان کاکل پەیامنێری "کوردستان تیڤی" راگەیاند: "دەستمان بە رووپێویکردنی رووبەری 1,256 دۆنم زەوی کردووە لە سنووری قەزای مەخموور و کاری نەخشەی زەوییەکانیش تەواو بووە".

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی زەوییەکان، زیرەک حەسەن گوتی: "لە هەفتەی داهاتوودا و لە رێگەی تیروپشکەوە، زەوییەکان بەسەر فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزای مەخموور و ناحیەکانی گوێڕ، مەلاقەرە، دیبەگە، قەراج و کەندێناوە دابەش دەکرێن".

بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەوانیی مەخموور، کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەرانەی لەم هەنگاوە سوودمەند دەبن، 1,562 فەرمانبەرن، کە هێزە ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەم هەنگاوە فراوانکردنی سنووری قەزاکە و ئاسانکارییە بۆ فەرمانبەران تا بتوانن بۆ نیشتەجێبوون سوود لە زەوییەکانیان وەربگرن، کە ئەمەش بەهای زەوییەکان زیاتر دەکات.

دابەشکردنی ئەم زەوییانە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، کە بڕیاری دابوو هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قەزای مەخمووردا دابەش بکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.