بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات سبەی سێشەممە، 5ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی دووشەممە، 4ـی ئاب.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.