لە رووداوێکدا لە سنووری قەزای بەردەرەش، چوار گەنج لە ئاوی رووباری خازردا خنکان. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، تەرمی گەنجەکان دۆزراونەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: رووداوەکە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ 4ـی ئابی 2025، لە رووباری خازر لە سنووری گوندی قایماوە روویداوە و تێیدا چوار گەنج پێکەوە خنکاون.
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، قوربانییەکان دانیشتووی بەردەرەشی کچکەی سەر بە قەزای بەردەرەشن و دووانیان برای یەکترن.
ناو و تەمەنی قوربانییەکان بەم شێوەیەیە:
1. ئوسامە محەمەد عەزیز، لەدایکبووی 2003
2. مەحمود جەمال عەبدولواحید، لەدایکبووی 2004
3. بیلال کەمال مستەفا، لەدایکبووی 2007
4. محەمەد کەمال مستەفا، لەدایکبووی 2008
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەرمی هەر چوار گەنجەکە لە رووبارەکە دەرهێنراون و بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەرەش کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.