دەسەڵاتی فریاکەوتنی رووسیا رایگەیاند، لە ماوەی 450 ساڵدا بۆ یەکەمجار گڕکانێک لە ناوچەی کامچاتکای رۆژهەڵاتی رووسیا تەقییه‌وه، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان لە ناوچەکەدا رووی دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەپێی بەرنامەی گڕکانگەرایی جیهانی دامەزراوەی سمیسۆنی، ئەو وێنانەی کە لەلایەن میدیای فه‌رمی دەوڵەتی رووسیا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە کۆپانێکی بەرزی خۆڵەمێش لە گڕکانی کراشنینیکۆڤەوە دەڕژێت، کە دواجار لە ساڵی 1550دا تەقیوەتەوە.
وەزارەتی باری نائاسایی کامچاتکا له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام رایگەیاندووە، بەرزیی گڕكانه‌كه به 6 هەزار مەتر له ئاستی ده‌ریاوه مەزەندە دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پلۆمەکە لە گڕکانەکەوە بەرەو رۆژهەڵات بەرەو زەریای هێمن بڵاوبووه‌ته‌وه، هیچ ناوچەیەکی دانیشتووان بەدرێژایی رێڕەوی گڕكانه‌كه بوونی نییە، هەروەها هیچ خۆڵەمێشێک لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا تۆمار نەکراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گڕکانەکە کۆدی مەترسی فڕۆکەوانی "پرتەقاڵی"ی بۆ دانراوە، واتە ئەگەری هەیە گەشتە ئاسمانییەکان لەو ناوچەیە پەک بخات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی و گه‌شه‌سه‌ندنی گڕكانه سروشتییه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گڕكانی کلیوچێڤسکۆی له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا تا ئێستا به چالاکترین گڕكان لە ئەورووپا و ئاسیا هه‌ژمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.