پاکستان له تازهترین كاردانهوهیدا رایگهیاندووه،دهبێت بهزوویی ههموو هاووڵاتییانی ئهفغانی وڵاتهكه جێبهێڵن، بەمەش هەڵمەتەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەیان خێراتر کردووه.
ئهمڕۆ ههینی 1ی ئاب، بەگوێرەی راپۆرتی "ئیرنا "، کاربەدەستانی هەردوو وڵات بە ئاژانسی "فرانس پرێس "یان راگەیاندووە: بە ملیۆنان ئەفغانی لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا پەنایان بۆ پاکستان بردووە و لە ململانێکان و قەیرانی مرۆیی هەڵاتوون، بهتایبهتی دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە هاوینی 2021 كۆچكردنهكه خراپتر بووە.
حكوومهتی ئیسلام ئاباد کە ئەفغانییەکان بە تێوەگلان لە "تیرۆر" و پشتیوانی لە بزووتنەوەکانی ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار دەکات، لە ساڵی 2023هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەرکردنیانی دەستپێکردووه.
به گوێرهی زانیارییهكانی " فرانس پریس" ، لە 1ی نیسانی ئهمساڵدا ئیسلام ئاباد ئیقامەی 800 هەزار ئەفغانی هەڵوەشاندووهتهوه، کە بەشێکیان لەسەر خاکی وڵاتەکەی لەدایک بوون یان دەیان ساڵە لەوێ ژیاون.
مێهروڵا، بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی پاكستانه لە شاری کوێتا له پایتەختی پارێزگای بەلوچستان کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "رێنماییمان لە وەزارەتی ناوخۆوە پێگەیشتووە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ بە ئامانجی دیپۆرتکردنەوەی هەموو ئەفغانییەکان، لەوانە ئەوانەی مۆڵەتی ئیقامە و کارتی پەنابەرییان هەیە، بە شێوەیەکی رێکوپێک و رێزدار".
بەگوێرەی ئاماری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، لە 1ی حوزهیرانی ئەمساڵەوە نزیکەی دوو ملیۆن ئەفغانی لە پاکستان و ئێرانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
هاوكات، حەبیب بەنگالزای، بەرپرسی ناوخۆیی حكوومهتی پاکستان رایگەیاندووە: "نزیکەی 4 بۆ 5 هەزار کەس ئهمڕۆ هەینی لە دەروازەی سنووری چەمان ئاماده كراون بۆ چوونەوه ناو سنووری ئەفغانستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.