به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا ئه‌وه دیاریكراوه كه پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به به‌رزی ده‌مێننه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممه.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌هه‌مانشێوه پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هه‌ینی.
هه‌روه‌ها له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رمای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌مشیوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
هەولێر: 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.