Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:06

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژکاری باڵای بەرگری بەریتانی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.

 

 باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، له‌و دیداره‌دا كه‌  ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

هەروەها شاندی میوان ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و داوایانکرد هەرچی زووە ئەو هێرشانە بوەستێندرێن و ئەنجامدەرانیان ئاشکرابکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرایەوە.  

پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.