هاووڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب لە خورماتوو کۆژرا و هێزەئەمنییەکانیش دەڵێن بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو رایگەیاند: "هاووڵاتییەک بە کوژراوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی خوررماتوو کە ئاسەواری نۆ فیشەکی پێوە بووە.
سەرچاوەکیش لەھێزە ئەمنییەکانی خورماتوو گوتی، ئەوەی کوژراوە ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بووە و بە نەتەوە عەرەبە و خەڵکی بەغدایە و بۆ دەوامەکەی گەراوەتەوە خورماتوو.
ھێزە ئەمنییەکان ئەوەشیان پشتڕاستکردەوە کە روداوەکە تاوانکاری و کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و و روداوەکە تیرۆرستی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.