بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هۆشدارییەکی لە بارەی رێگای نێوان کەلار و دەربەندیخان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت ئێستا بۆ ماوەیەکی کاتی سایدێکی کراوەتەوە و ڕێگاکە دوو ئاراستەیە و پێویستە شۆفێران ئاگادار بن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 31ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: رێگای کەلار بۆ دەبەندیخان لە گوندی ئاوەخێری، ئاراستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن بەکاری بهێنن.
هاتوچۆی گەرمیان بەمەبەستی ئاگادار کردنەوە و دوورکەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو دەڵێت، ئەو سایدەی کراوەتەوە دوو ئاراستەیە بۆیە دەبێ شۆفێران ئاگادار بن بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.