Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:33

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕەت دەکاتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەتەوە لەسەر پرسی مووچە و داهات بڵاوکراونەتەوە. هاوکات هۆشداری دەداتە ئەو میدیایانە و ڕایدەگەیەنێت، کە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمووز، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەکە چەندین میدیا و دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی ڕۆژنامەوانی کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەتەوە لەسەر پرسی مووچە، داهاتی ناوخۆ و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

وەزارەتی دارایی بۆ ڕای گشتی ڕوونی کردووەتەوە کە "هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو کراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە".

هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە وەزیری دارایی و ئابووری ماوەی نزیکەی دوو مانگە هیچ لێدوانێکی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی هۆشداریی داوە و دەڵێت: "هەر دەزگا و سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بکاتەوە ناچارین ڕووبەڕووی یاسایان بکەینەوە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.