سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی قەتەر کرد و سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەبارەت بە بڕەودانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌مه‌به‌ستى ماڵئاوايى بۆ کۆتاييهاتنى ئه‌رکه‌که‌ى، پێشوازيى له حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، کونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى کوردستان کرد.
له ديدارێکدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و کاره‌کانى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رکى نوێيدا بۆ خواست. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانى مير و سه‌رکردايه‌تيى قه‌ته‌ر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌که و پاراستنى ئاشتيدا، دووپات کرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکارى و پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌رکه‌که‌ى، دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خێکى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياکاندا، بره‌وى زياتر به هاريکاريى هاوبه‌شيان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.