بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک پردی سێی شارەکە، شوفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا و سەرنشینەکەشی بە سەختی بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری پەیامنێری "کوردستان تیڤی" ڕاگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێرەکەی ئافرەتێک بووە، لە نزیک پردی سێی شاری کەرکووک لە ماتۆڕسکیلێکی داوە کە دوو سەرنشینی هەبووە.
پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "لە سەرەتادا هەردوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست دا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرنشینەکەی دیکەی ماتۆڕسکیلەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.