Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:42

ئاگرێكی وێرانكه‌ر یۆنانی گرتووه‌ته‌وه‌ و بانگه‌وازی نیشتیمانی ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوچه‌ی‌ ئێڤیا له‌ ئه‌سینای یۆنان رووبه‌ڕووی ئاگرێكی وێرانكه‌ر بووه‌ته‌وه‌ ، لە کاتێکدا شەپۆلێکی گەرما شەش رۆژە ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ و پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سه‌رووی 46 پلەی سەدی.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ناوچه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، درۆسۆپیجی یەکێکە لە مەترسیدارترین شوێنەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باکووری ئاتیکا و نزیکەی 30 خولەک لە ناوەڕاستی ئەسیناوە دوورە.

لای خۆیه‌وه‌ ،هه‌ر ئه‌مڕۆ دەسەڵاتدارانی ئه‌سینا له‌رێگه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ په‌یامیان بۆ مۆبایلی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ ناردووه‌ و داوایان لێ کردوون شوێنه‌كانیان چۆڵ بکەن.

بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی فه‌رمیی یۆنان، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی نیشتیمانیی یۆنانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئاگره‌كه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسینا، بە گشتی 102 تیمی ئاگرکوژێنەوە و سێ تیمی زه‌مینی و 36 ئۆتۆمبێل و دوو فڕۆکە و سێ هێلیکۆپتەر کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەی وێرانكه‌ری ئەم ناوچەیە.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ، لە دوورگەی ئێڤیا لە نزیک ئاتیکا ئاگر کەوتووه‌ته‌وه‌ و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە. دوو تیمی ئاگرکوژێنەوەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچه‌كه‌ کراون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.