دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە زنجیرەیەك تەقینەوە لە شارۆچكەیەكی پارێزگەی ئیدلب لە باكوری سووریا روویان دا و بەهۆیەوە نزیكەی 150 كەس بوونە قوربانی.
تەلەفزیۆنی سووریا ئاماژەی بەوەداوە كە تەقینەوەكان لە ئەنجامی بوونی تەقەمەنی و پاشماوەكانی جەنگ لە شارۆچكەی مەعڕە لە پارێزگای ئیدلب روویانداوە.
لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان، وەزارەتی تەندروستی سووریا رایگەیاند: 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 140 كەسی دیكەش بریندار بوون.
تیمە تەكنیكییەكانی هێزەكانی سووریا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان بۆ هۆكاری كەوتنەوەی تەقینەوەكان كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.