Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

ناوی هیچ کوردێک لە لیستی پاسەوانانی کۆمپانیای نەوتی باکووردا نییە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، لە کۆی 776 پاسەوانی ئەمنی کە بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور دامەزراون، ناوی هیچ هاووڵاتییەکی کورد لە لیستەکەدا نییە و جەخت دەکاتەوە کە ئەمە یەکەمجار نییە کورد لە دامەزراندندا پشتگوێ دەخرێت.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: "لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ناوی 776 پاسەوانی ئەمنی گەڕاوەتەوە و ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، لەو ژمارەیەشدا هیچ کوردێكی تێدا نییە."

ناوبراو گوتیشی: "تێبینیی تەواومان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، ماوەیەک بەر لە ئێستاش بە چەند قۆناغێک ژمارەیەک پاسەوان دامەزران و لە لیستەکاندا هیچ کوردێکی تێدا نەبوو."

سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە و پشتگوێخستنی کورد، حەسەن مەجید ئاماژەی بەوە کرد کە لە وەڵامدا پێیان گوتراوە: "بڕیارەکە گشتییە و بەغدا، مووسڵ و ئەنباریش دەگرێتەوە و تەنیا تایبەت نییە بە کەرکووک."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک جەختی لەوەش کردەوە کە بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەم پرسە دەکەن و لەسەری بەردەوام دەبن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.