دوای چه‌ندین كاتژمێر له هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دواجار ئاگری باڵه‌خانه پێنج نهۆمییه‌كه‌ی كوت كۆنتڕۆڵ كرا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراقیش دەڵێت، ئێستا سه‌رقاڵی گەڕانین بەدوای بێسەروشوێنانی رووداوەکە، چونكه هه‌ندێ ته‌رم ناناسرینه‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17ی ته‌مووز، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگه‌یاندووه: دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان دواجار ئاگری ناو باڵەخانەکەی کوتیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌رگریی شارستانیی عێراقدا هاتووه: ئێستا تیمەکانمان به‌چڕی سه‌رقاڵی گەڕانن بەدوای بێسەروشوێنانی ناو باڵەخانە بازرگانییەکە، چونكه هه‌ندێ ته‌رم زۆر شێواون و ناناسرێنه‌وه.
دره‌نگانی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی بازرگانی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لە دەست دا و 40ی دیکەش برینداربوون، ئێستاش گه‌ڕان به‌دوای چه‌ندین كه‌سی تر كه له‌و ساته‌دا له‌ناو باڵه‌خانه‌كه بوونه به‌رده‌وامه و تا ئیستا بێسه‌رو شوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.