Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 21:28

راگەیەنراوی دژەتیرۆری كوردستان لەبارەی ئەو دوو درۆنەی ئەمشەو لە هەولێر كەوتبوونە خوارەوە

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی ئەو دوو درۆنە بڵاو دەكاتەوە كە ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەولێر كەوتوونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت "ئەمشەو دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە".

دژەتیرۆر هەروەها دەڵێت "خۆشبەختانە كەوتنەخوارەوەی هەردوو درۆنەكە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەش بەهەمانشێوە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر تێكشكێنرابوو و خرابووە خوارەوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.