پارێزگای كەركووك بڕیاری دا دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە سنووری پارێزگاكەیان كەم بكرێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
لە نووسراوێكی پارێزگاری كەركووك هاتووە: بڕیاردرا دەوامی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای كەركووك بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كەم بكرێتەوە.
هەروەها هاتووە: كەمكردنەوەی دەوامەكە لە سبەی سێشەممەوە دەست پێ دەكات.
ئاماژە بەوەشدراوە كە دەوامی فەرمانگەكان لە كاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانی دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.