یەکێتیی ئەوروپا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ زیاده‌ی باجی گومرگیی ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی 30% دواخست بۆ یه‌كی مانگی داهاتوو، دەشڵێت، ئەگەر دانوستانەکانی گومرگیی شکست بهێنن، دەتوانن 72 ملیار یۆرۆ کاڵای ئەمریکی بکاتە ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاندووه، لیستێکی نوێی کاڵای ئەمریکیان ئاماده كردووه بە بەهای 72 ملیار یۆرۆ كه ده‌كاته 84 ملیار دۆلار کە دەکرێت بکرێنە ئامانج لەلایەن باجەکانی یەکێتیی ئەوروپا، له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی دانوستانه‌كان له بابه‌تی باجی گومرگیی له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
ئه‌وه‌ش هاتووه، یه‌كێتیی ئه‌وروپا نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ تاكلایه‌نه بریاری له زیادكردنی باجی گومرگیی داوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان پیشان نه‌داوه و تا یه‌كی مانگی ئاب وه‌ستاون،بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌شڵێن: بوونی بژارده‌ی پێویست له كاتی خۆی خاڵی هێزه بۆ ئه‌وان كه بتوانن وه‌كو فشارێك به‌كاری بێنن له‌گه‌ل ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی دانوستانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.