بڕیار وایه رۆژی پینجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 17ی ته‌مووز سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر تیروپشكی قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران رابگه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: نزیكه‌ی 15 هه‌زار زه‌وی تیر‌و پشكی بۆ ده‌كریت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14ی ته‌مووز، كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولیر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان كراوه و بڕیار وایه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌ناو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر تیروپشكی قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
كارزان هادی ده‌شڵێت : زه‌وییه‌كان به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌درێت كه كارتی زانیاری‌یان سه‌ر به سنووری شاری هه‌ولێره.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشكراشی كرد، دادپه‌روه‌ری ته‌واو ره‌چاو كراوه و زه‌وییه‌كان له‌رێگه‌ی تیروپشكی كۆمپیوته‌ری ده‌بیت و نزیكه‌ی 15 هه‌زار زه‌وی ئاماده كراوه كه تیروپشكی بۆ بكرێت و بدرێته فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تییان زۆره و مه‌رجه كارگێڕی و یاساییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.