هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەكانی رووسیا به‌رێگه‌ی ده‌ریایی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بە ڕێژەی 3.4% دابەزیوە لە چاو مانگێک پێشتر و بووه‌ته 8.98 ملیۆن تۆن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، داتاکانی سەرچاوەکانی كه‌رتی ئابوری رووسیا ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ لە رێگەی بەندەرەکانی "باڵتیکەوە" بە رێژەی لەسەدا 6.9 لە چاو مانگێکدا کەمیکردووە و گەیشتووەتە 4.85 ملیۆن تۆن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەناردەی سووتەمەنی رووسیا لە رێگەی بەندەرەکانی "دەریای رەش و دەریای ئازۆڤەوە" لە مانگی رابردوودا بە رێژەی 1.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 3.54 ملیۆن تۆن لە مانگی رابردوودا.
به پێچه‌وانه‌وه هەناردەی بەرهەمی نەوتی لە بەندەرەکانی جەمسەری باکووری رووسیا لە مانگی رابردوودا بە رێژەی 83.5% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە مانگی ئایار و لە 37 هەزار و 100 تۆن گەیشتووەتە 65 هەزار و 900 تۆن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا ، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر هێرش كردنه سه‌ر وێستگه سووته‌مه‌نییه‌كان له به‌ندره‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی رووسیا هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.