Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 06:25

نێچيرڤان بارزانى ستايشى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیددییە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و پێویستە رووبەڕووبوونەوەی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووز، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سوپاسالاری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جووڵه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، تاوتوێ كران."

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كى جددييه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، له‌مباره‌يه‌وه‌ داكۆكييان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كردەوە".

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە: "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دووپات كرده‌وه‌ و ستایشی رۆڵی جەنەراڵ لیهی کرد بەتایبەتی بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.