Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 10:21

هۆشداری توند دەدرێت.. پلەی گەرما لە عێراق دەگاتە 65 پلەی سیلیزی

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری توند دەدات لەو شەپۆڵە گەرمایەی لە چەند رۆژی داهاتوو دەگاتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و دەڵێت: پلەی گەرما لەسەر زەوی (نەك لە هەوادا) لە هەندێك ناوچەی عێراق تا سەرووی 65 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەم گەرمایە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەك دەبێت.

بەگوێرەی داتاكانی كەشناسی لە رۆژی شەممەی داهاتوو شەپۆڵێكی گەرمای بەتین عێراق و بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

مستەفا كەریم شارەزای كەشناسی عێراقی لەبارەی شەپۆڵەكە لە پۆستێكدا دەڵێت: لە ماوەی رۆژای شەپۆڵەكەدا پلەی گەرمی سەر زەوی (نەك پلەی گەرمی هەوا) لە هەندێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تا 65 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

دەشڵێت: ئەو پارێزگایانەی كە چاوەڕان دەكرێت ئەم پلە بەرزەی گەرمییان لێ تۆمار بكرێت بریتین لە نەجەف، دیوانیە، واسیت و بەسڕەن.

شارەزاكەی كەشناسی هەروەها دەڵێت: ئەم شەپۆڵە و بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرما زیانی راستەوخۆ بە مرۆڤ و ئاژەڵ و رووەك و تەنانەت شەقام و باڵەخانە و خانوو و تەزووی كارەبا و هەموو شتێك دەگەیەنێت.

جەختیش دەكاتەوە كە ئەم گەرمایە ئاسایی نییە و داوا لە هاووڵاتییان دەكات بەتایبەت منداڵ و بەساڵاچووان، تا پێیان دەكرێت نەیەنە دەرەوە و خۆیان بە دووبگرن لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر، بەتایبەت لە كاتەكانی نیوەڕۆ و عەسر كە گەرماكە دەگاتە لووتكە.

هەروەها داواشی لە شوفێران كرد لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئاگاداربن، چونكە ئەم گەرمایە كاریگەری دەكاتە سەر تایەكانی ئۆتۆمبێل و مەترسییان لەسەر گیانیان دروست دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.