دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له تازهترین كاردانهوهیدا بهرامبهر دروستكردنی حزبێكی سیاسی لای ئیلۆن مهسك بازرگان و ملیاردێری ئەمریکی رایگهیاند، ئهوه بیرۆكهیهكی بێزاركهره و نیگەرانە لە هەوڵێكی لهو شێوهیه لای مهسك.
ئاژانسی ههواڵی "ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه، دۆناڵد ترەمپ لە فڕۆکەخانە بۆ رۆژنامەنووسان قسهی كردووه و رایگهیاندووه، بیرۆکەی دامەزراندنی پارتی سێیەمی ماسک پوچە و رەخنەی لە هەوڵەکانی ئەو بازرگانە گرت.
ترەمپ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند: "پێموایە بیرۆکەی دامەزراندنی پارتێکی سێیەم له وڵاتهكهمدا بێزارکەرە".
دۆناڵد ترەمپ جەختی لە سەرکەوتنی پارتی کۆماریخوازەکان کردەوە و باسی لەوەش کرد پارتی سێهەم دەبێتەهۆی ئاڵۆزیی.
هاوكات ، بازرگانی ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مهسک، لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، بە ئاماژەدان بەوەی ڕۆژی هەینی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایە رایگەیاند: "ڕۆژی سەربەخۆیی ئهمریكا کاتێکی گونجاوە بۆ پرسیار کردن لەوەی ئایا سەربەخۆیی لە سیستمی دوو پارتی شیاوه بۆ گهلی ئهمریكا یان نا..؟"
مهسک ئەنجامی راپرسییەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا پرسیاری ئەوەی کردبوو "ئایا پێویستە پارتی ئەمریکا دابمەزرێنین؟"، بەپێی ئەنجامەکە دوو لەسەر سێی ئەمریکییەکان وەڵامی "بەڵێ"یان داوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.