Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:57

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە گۆڕییەوە.

ڕۆژی دووشەممە 7ـی تەممووز، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە؛ "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەریی هاوکێشە و ڕووداوەکان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا."

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.