Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:14

وەزارەتی پەروەردە 5 نمرە بە قوتابیانی خولی دووەمی پۆلی 9 دەدات

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا پێنج نمرە وەک یارمەتی بداتە ئەو قوتابییانەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە بەشداریی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەمووزی، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی وەزیری پەروەردەی لەسەرە، هاتووە: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆ یارمەتیدانی قوتابیان، بڕیارماندا بە پێدانی (5) پێنج نمرە بەو قوتابی/خوێندکارانەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە بەشداریی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمیان کردووە."

ئەم بڕیارە دەرفەتێکی دیکە دەداتە ئەو قوتابییانەی کە تەنیا چەند نمرەیەکی کەمیان پیویست بوو بۆ دەرچوون، بۆ ئەوەی بتوانن قۆناغی بنەڕەتی تەواو بکەن و بچنە قۆنا‌غی ئامادەیی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.