Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:15

ئیسرائیل پرۆسەی گواستنەوەی بنکە سەربازییەکانی بۆ دەرەوەی شارەکان خێراتر کردووە

کوردستان TV
100%

دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئیسرائیل بڕیاری گواستنەوەی بنکە سەربازییەکانی بۆ دەرەوەی شارەکان دەرکرد و رۆژنامەیەکی ئیسرائیلیش دەڵیت، هەفتەیەکە پڕۆسەی راگواستنەکە خێراتر بووە.

رۆژی دووشەممە 7ـی تەمووز، رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتوە؛ لەدوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە، پرۆسەی راگواستنی بنکە و ناوەندە سەربازییەکان بۆ دەرەوەی شارەکان خێراتر بووە.

بەرپرسێکی باڵای سەربازی بۆ ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە ئاشکرای کردووە؛ "بنکە و ناوەندە سەربازییەکان زەوییەکی زۆریان لەناو شارەکاندا داگیر کردووە و بە گواستنەوەیان رێگە بۆ دروستکردنی زیاتر لە 60 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون خۆش دەکرێت".

پرۆژەیاسای گواستنەوەی ناوەندە سەربازییەکان بۆ دەرەوەی شار، ساڵی 2011 لە کۆنسێت پەسند کرا، بەڵام دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە، دەست کرا بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

بە گوتەی رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرۆنۆت، بنکەی هەواڵگریی و کۆلێژی سەربازیی ئیسرائیل، لە ناوچەی هەشارۆنی تەلئەڤیڤەوە دەگوازرێتەوە دەوروبەری ئورشەلیم و باشووری ئەو وڵاتە.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.